هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: ده‌بێت كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی توركیا پارێزگاری ده‌نگه‌كانی بكات
په‌روین بوڵدان: ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په ده‌یانه‌وێت هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێنه‌په‌ڕێنێت
په‌روین بوڵدان: ده‌بێت كورد له توركیا ده‌نگ بدات و حساباتی بردن و گزیكردن له ده‌نگه‌كانیشی بكات
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، داوا له هاوڵاتیانی كورد ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی حوزه‌یران به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن و پارێزگاری له‌سه‌رخستنی لیستی هه‌ده‌په بكه‌ن.
په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگه‌یاندووه، پلانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په)ی ده‌سه‌ڵاتدارو پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په)ی هاوپه‌یمانی، ده‌یانه‌وێت هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێنه‌په‌ڕێنێت و ده‌نگه‌كانیان بۆ ئاكه‌په بڕوات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد‌ووه، به گوێره‌ی راپرسییه‌كان ده‌نگی هه‌ده‌په له نێو تێپه‌ڕاندن و تێنه‌په‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنه، بۆ ئه‌وه‌ی لیستی حیزبه‌كه‌یان به‌ربه‌ستی له سه‌دا 10 تێپه‌ڕێنێت، ده‌بێت زۆرترین كورد به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن و حساباتی ساخته‌كاری و بردنی ده‌نگه‌كانیشیان بكه‌ن.
خوێندراوەتەوە278