له‌سه‌ر ئه‌ركی نێچیرڤان بارزانی یاریگای شه‌عبی به‌غدا نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه
نێچیرڤان بارزانی نزیكه‌ی 4 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای شه‌عب دابینكردووه
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 4 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای شه‌عب دابینكردووه.
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كه ده‌ست KNN كه‌وتوون، ساڵی 2009 نێچیرڤان بارزانی 3 ملیۆن و 966 هه‌زار دۆلاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای شه‌عبی به‌غدا دابینكردوه‌و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای گلۆباڵی به‌ریتانییه‌وه جێبه‌جێكراوه.
پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه له 25ی10ی2009 ده‌ستپێكردو‌وه‌و كه ئه‌و كاته بووه ماوه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كۆتایی هات.
ئه‌و پاره‌یه‌ی دابینكراوه بۆ گۆڕینی ناو یاریگاكه‌و دانانی 40 هه‌زار كورسی بووه بۆ هانده‌ران.
یاریگای شه‌عب، له ساڵی 1966 كراوه‌ته‌وه‌و، به یاریگای سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق داده‌نرێت.
ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه، له‌كاتێكدایه زۆرینه‌ی یاریگاكانی كوردستان كۆنن و كێشه‌یان هه‌یه و به‌شێكی زۆریشیان شوێنی دانیشتنی هانده‌ران و چیمه‌نیان نیه.
خوێندراوەتەوە1890