کوردستان

سبه‌ینێ‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

عێراق ‌و كوردستان؛ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كۆتایی‌ هات
پێنجشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو
رێژه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا 78% بووه‌
عێراق؛ 24 ملیۆن كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆتایی‌ هات ‌و سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق 14ی‌ نیسان ‌و له‌ كوردستان رۆژێك دواتر ده‌ستپێكرد ‌و له‌ ماوه‌ی‌ بانگه‌شه‌دا كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌هۆی‌ پێشێلكردنی‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌ سزای‌ دارایی‌ ‌و كارگێڕی‌ 200 كاندیدی‌ داوه‌.

به‌بڕیاری‌ كۆمسیۆن سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، واته‌ 24 كاتژمێر پێش هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ لیست ‌و كاندیده‌كان له‌ رێگه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ‌و نزیك ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان راگیرا.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت، كه‌ تێیدا 22 ملیۆن كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌ ‌و حه‌وت هه‌زار ‌و 367 كاندید ركابه‌ری‌ له‌سه‌ر 328 كورسی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

دوێنێ‌ پێنجشه‌ممه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌‌و ئاسایش ‌و سوپا به‌ڕێوه‌ چوو، رێژه‌ی‌ به‌شداریش له‌سه‌دا 72بووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە241