عه‌فرین؛ له ماوه‌ی نۆ رۆژدا 12 سه‌ربازو چه‌كداری سه‌ر به توركیا كوژراون
یه‌په‌گه رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی نۆ رۆژدا 12 سه‌ربازو چه‌كداری سه‌ر به توركیا له عه‌فرین كوژراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه رایگه‌یاندووه، دوای داگیركردنی كانتۆنی عه‌فرین له لایه‌ن توركیاوه شه‌ڕی گه‌ریلایان بۆ ده‌ركردنی سوپای ئه‌و وڵاته له كانتۆنه‌كه به‌رده‌وامه.
راشیگه‌یاندو‌وه، له ماوه‌ی نۆ رۆژی رابردودا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه له چه‌ند چالاكیه‌كی سه‌ربازیدا 12 سه‌ربازو چه‌كداری سه‌ر به توركیایان له عه‌فرین كوشتو‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه، له سه‌ره‌تای له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین تا ئێستا دوو هه‌زار و 436 سه‌رباز و چه‌كداری گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سه‌ر به توركیا له كانتۆنه‌كه كوژراون.
خوێندراوەتەوە305