برادۆست؛ له هه‌شت قۆڵه‌وه گه‌ریلاو سوپای توركیا رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه
هه‌په‌گه: له‌و شه‌ڕانه‌دا 15 سه‌ربازی سوپای توركیامان كوشتو‌وه
له هه‌شت قۆڵه‌وه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ده‌ڤه‌ری برادۆست رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
میدیاكانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌وه رایانگه‌یاند‌ووه، له گردی لێلكانی ناوچه‌ی برادۆست له خاكی باشوری كوردستان، گه‌ریلاكانیان له هه‌شت قۆڵه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا رووبه‌ڕووی یه‌كبو‌ونه‌ته‌وه‌و سوپای ئه‌و وڵاته‌ش بۆ پشتیوانی سه‌ربازانی هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌كارهێناوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌و شه‌ڕانه‌دا 15 سه‌ربازی توركیا كوژراون و حه‌وت سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بو‌ون.
له مانگی تشرینی دو‌وه‌می ساڵی رابردوه‌وه سوپای توركیا ده‌ستیكرد‌ووه به به‌زاندنی خاكی هه‌رێم و رۆژانه قوله‌و رێگای سه‌ربازی لێده‌دات، له سنوری ده‌ڤه‌ری برادۆست نزیكه‌ی 20 كم هاتو‌وه‌ته ناو خاكی هه‌رێم.
خوێندراوەتەوە706