به ڤیدیۆ.. چه‌ندین پێشێلكاری له ده‌نگدانی تایبه‌تدا
دوێنێ پێنجشه‌ممه 10-5-2018 له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام پێشێلكارییه‌كی زۆری تێدا كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆمسیۆن پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوو له قه‌له‌م ده‌دات.
دوێنێش دیجیتاڵ میدیای KNN وه‌ك یه‌كه‌م میدیا ڤیدیۆی پێشێلكارییه‌كانی بڵاوكرده‌وه، له‌وانه‌ش ده‌نگدانی به‌كۆمه‌ڵ له شاری هه‌ولێر.
له بنکەیه‌كی ده‌نگدان له ناحیه‌ی شه‌مامكی سەر بە هەولێر، هێزەکانی 80ی پاریی لە لیواکان 6 و 14 و فەرماندەکانی هەولێر و بارزان و پۆلیسی نەوت و گاز ده‌نگدانی به‌كۆمه‌ڵ بووه.
له‌چه‌ند شوێنێكی تری هه‌رێم ده‌نگدانی به‌كۆمه‌ڵ و به‌دیواردا سه‌ركه‌وتن و له‌په‌نجه‌ره‌وه چوونه ژووره ڕوویداوه.
هاوكات سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵایی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به KNN ی ڕاگه‌یاند، پرۆسه‌كه تاڕاده‌یه‌ك به‌سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه‌چووه و پێشێلكارییه‌كان زیاتر له هه‌ولێر و سلێمانی بووه.
ده‌نگدانی تایبه‌ت هێزه ئه‌منیه‌كان و زیندانیان و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گرێته‌وه و ئه‌مڕۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
هاوكات له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق 943 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له هێزه ئه‌منیه جیاجیاكان هه‌یه.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 900 هه‌زار ده‌نگده‌ری عێراقی له 21 وڵاتی جیهان ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
خوێندراوەتەوە500