کوردستان

كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی هه‌رێم

كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی هه‌رێم

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌ری هه‌ردوو نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریاری سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سور پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له‌ هه‌رێم ئاسمان هه‌ور بێت، له‌گه‌ڵ دابارینی لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:-
هه‌ولێر... نزمترین پله‌ی گه‌رما 15 پله‌ و به‌رزترین 22پله‌ بێت.
سلێمانی..  نزمترین 13 پله‌ و به‌رزترین 18 پله‌ بێت.
دهۆك..  نزمترین 14 پله‌ و به‌رزترین 20 پله‌ بێت.
كه‌ركوك..  نزمترین 19 پله‌ و به‌رزترین 25 پله‌ بێت.


كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وتووه‌، كه‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:-
هه‌ولێر... نزمترین پله‌ی گه‌رما 14 پله‌ و به‌رزترین 23پله‌ بێت.
سلێمانی..  نزمترین 12 پله‌ و به‌رزترین 18 پله‌ بێت.
دهۆك..  نزمترین 12 پله‌ و به‌رزترین 19 پله‌ بێت.
كه‌ركوك..  نزمترین 17 پله‌ و به‌رزترین 25 پله‌ بێت.








تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2039