سه‌عید كاكه‌یی: ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت به دیجیتاڵ میدیای KNN ڕاگه‌یاند، هه‌تا ئێستا كۆمسیۆن هیچ ئه‌نجامێكی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و بڵاویشی ناكاته‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت ڕاناگه‌یه‌نرێت هه‌تا ده‌نگدانی هه‌نده‌ران و ده‌نگدانی گشتی پێكه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 10-5-2018 له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌نگدانی تایبه‌ت هێزه ئه‌منیه‌كان و زیندانیان و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گرێته‌وه و ئه‌مڕۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
هاوكات له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق 943 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له هێزه ئه‌منیه جیاجیاكان هه‌یه.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 900 هه‌زار ده‌نگده‌ری عێراقی له 21 وڵاتی جیهان ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
خوێندراوەتەوە2133