پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ده‌نگدانی دره‌وه‌ی وڵات بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
900 هه‌زار ده‌نگده‌ری عێراقی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات مافی ده‌نگدانیان هه‌یه
له 21 ولاَت بنكه بۆ ده‌نگدانی ڕه‌وه‌ندی عێراقی كراوه‌ته‌وه
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی تایبه‌تدا پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هاوڵاتیانی عێراقی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد و بڕیاره‌بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژبه‌رده‌وامبێت، بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌ش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بنكه‌ی ده‌نگدانی له 21 وڵات‌دا كردوه‌ته‌وه، ڕه‌وه‌ندی كوردیش داوا ده‌كه‌ن كوردانی تاراوگه به‌شداریه‌كی كارا له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا، ده‌نگدانی هاوڵاتیانی عێراقی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌ستیپێكرد، ڕه‌وه‌ندی كوردیش وه‌ك به‌شێك له ره‌وه‌ندی عێراقی له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌شداریه‌كی كارایان كردوه، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش نزیكه‌ی 900 هه‌زار ده‌نگده‌ری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداریی له‌پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
كوردانی تاراوگه جیاواز له ده‌نگده‌رانی ناوخۆ، ڕێگایه‌كی دوور ده‌بڕن بۆ به‌شداریكردن له ده‌نگدان و ده‌خوازن ده‌نگه‌كانیان گۆرانكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی عێراق دروست بكات و پێكهێنانی حكومه‌تێكی لێبكه‌وێته‌وه كه خزمه‌تكاری خه‌ڵك بێت.
ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ و له21 وڵات به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنیش ده‌نگده‌رانی ده‌روه‌ی ولاَت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری له‌پرۆسكه‌دا بكه پێویسته دوو ناسنامه‌ی فه‌رمیان پێبێت.
له هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی ساڵانی2010 و 2014 ، به‌شێكی زۆری كوردانی تاراوگه متمانه‌ی خۆیان به لیستی گۆڕان به‌خشی، گه‌رموگوڕی جۆش وخرۆشیشیان له‌كاتی به‌رێوه‌چونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا كوردانی تاراوگه متمانه‌ی خۆیان ده‌خشنه‌وه به‌لیستی گۆڕان..
خوێندراوەتەوە527