کوردستان

به‌غداد؛ ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو

به‌غداد؛ ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت تۆمار كراوه‌‌



به‌غداد؛ ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت تۆمار كراوه‌


له‌ شاری به‌غداد ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك پێشێلكاریش تۆماركراون، له‌به‌شێك له‌ بنكه‌كانی ده‌نگداندا كارت و لۆگۆی لیست و كاندیده‌كان هه‌بووه‌، به‌رپرسێكی پۆلیسی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت ده‌نگده‌ران ئازادن ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن....


له‌شاری به‌غداد ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێوه‌چوو، په‌یامنێری KNN رایگه‌یاند له‌به‌شێك له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان كارتی بانگه‌شی كاندید و لیسته‌كان هه‌بووه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ نزیك بنه‌كانی ده‌نگدان فلێكس و بانگه‌شه‌ی لیسته‌كان هه‌ڵواسراوه‌...


سه‌رباری ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌نگده‌ران كێشه‌ی بایۆمه‌تریان بۆ دروست بوو به‌ڵام دواتر چاره‌سه‌ر كرا.


هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چاودێری بیانی و ناوخۆی چاودێركرا، چاودێره‌كانیش تێبینییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ تۆمار كرد..


ئێمه‌ كار له‌سه‌ر چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌، ئه‌وه‌ی تێبینیمان كرد پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌رێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هاوكاری نێوان كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ بردنه‌ ژوره‌وه‌ی مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه‌، ئێمه‌  پێشێلكاریه‌كان تۆمار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌یننه‌ ئاستێكی باش  بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بگاته‌ ئاستێك كه‌ داوای ده‌كه‌ین...


به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌رخ له‌ شاری به‌غداد به‌KNN ی راگه‌یاند، هیچ كارمه‌ندێك زۆری لێنه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ لایه‌نێكی دیاری كراو بدات و پۆلیس و ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئازادن ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن..


به‌شداری رۆڵه‌كانی ئێمه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ پشتیوانی پرۆسه‌ی سیاسیه‌، له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت هیچ فشارێك له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان بكرێت له‌ هه‌ڵبژاردندا، ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان به‌ ئاره‌زوی خۆیان و به‌ته‌واوی ئازادیه‌وه‌ ده‌نگده‌ده‌ن، وه‌ هیچ فشارێكیان له‌سه‌ر نیه‌...


كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش ده‌نگدانی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق بۆ خولێكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێوه‌ده‌چێت....


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە228