دهۆك؛ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی چه‌ندین پێشێلكاری به‌ڕێوه‌چوو
چاودێران: له چه‌ندین بنكه‌ی ده‌نگداندا مۆبایل به‌كارهێنرا وبه چه‌كه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌نگیاندا
چاودێران: ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كانی حیزبه ده‌سه‌لاَتداره‌كان له ناو بنگه‌هی ده‌نگداندا بانگه‌شه‌یان كرد
وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق, ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگای دهۆكیش به ئه‌نجامدانی چه‌ندین پێشێلكاری به‌رێوه‌چوو, به‌شێك له چاودێرانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ڵێن:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به بڕیاری كۆمسیۆن بردنی مۆبایل و كامێرا بۆ ناو وێسگه‌ی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌كرا، به‌لاَم له چه‌ندین بنكه ده‌نگیان مۆبایل به‌كارهێنرا و به‌چه‌كه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌نگیاندا و ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كانی حیزبه ده‌سه‌لاَتداره‌كانیش له ناو بنگه‌ی ده‌نگداندا بانگه‌شه‌یان كرد.
خوێندراوەتەوە403