عێراق؛ حكومه‌تی فیدراڵی داوای قه‌رزه‌كانی له هه‌رێم ده‌كاته‌وه
عێراق؛ حكومه‌تی فیدراڵی داوای دوو جۆر قه‌رز له هه‌رێم ده‌كاته‌وه
عێراق؛ حكومه‌تی فیدراڵی داوای دوو جۆر قه‌رز له هه‌رێم ده‌كاته‌وه
عێراق؛ یه‌كێتی و پارتی پاكتاوی خه‌رجی 11 ساڵیان له‌گه‌ڵ به‌غداد نه‌كردووه
حكومه‌تی عێراق داوای قه‌رزه‌كانی له هه‌رێم ده‌كاته‌وه و یه‌كێتی و پارتیش له‌بری پاكتاوی شایسته‌داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌رمیان نواندووه ئه‌و قه‌رزانه له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی هه‌رێم بده‌نه‌وه { له‌م راپۆرته‌دا ئه‌و قه‌رزانه ڕوون ده‌كاته‌وه كه به‌غداد داوایان ده‌كاته‌وه..
خه‌ڵكی كوردستان گوێ له‌م چیرۆكه نهێنیه‌ی نێوان سه‌رانی یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌تی عێراق بگرن، له‌كاتی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كه پێش ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلول به‌رێوه‌چوون، ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی فیدراڵی داوای 19 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریان له‌سه‌رانی یه‌كێتی و پارتی كردووه به بیانوی قه‌رزه‌كانی به‌غداد له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مانه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان بارگرانیه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵك بووه له‌به‌رامبه‌ردا سیاسه‌ت به درۆكردن و شاردنه‌وه‌ی راستی له‌خه‌ڵك تێگه‌یشتوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی KNN به‌غداد به سه‌رانی یه‌كێتی و پارتی گوتووه ئه‌و 19 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاره له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی دیوانی چاودێری دارایی و وه‌زاره‌تی دارایی بووه، ئه‌و قه‌رزه‌ش دوو به‌شه، به‌شێكیان گوایه هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2003وه پاره‌ی زیاده‌ی له له‌به‌غداد وه‌رگرتووه‌و شایسته‌ی 17% ی بودجه نه‌بووه‌و ده‌بێت زیاده‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
به‌شه‌كه‌ی تری قه‌رزه‌كه ئه‌و داهاته فیدراڵیانه بوون كه له ساڵی 2003 وه تا ساڵی 2014 هه‌رێمی كوردستان نه‌یگه‌ڕاندوونه‌وه بۆ به‌غداد.
سه‌رچاوه‌كه‌ی KNN ده‌ڵێت، ساڵی 2011 یه‌كێتی و پارتی رازی بوون به پاكتاوی دارایی نێوان هه‌ولێر و به‌غدادو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش له ماده‌ی 14 بڕگه‌ی (ب) ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2012 دا رۆژی 15ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2012 ی وه‌ك دوا واده‌ی پاكتاوی شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد دیاری كردبوو، به‌ڵام دواتر یه‌كێتی و پارتی پاشگه‌زبوونه‌وه و رایانگه‌یاند ئاماده‌نین، پاكتاوی دارایی له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌ن.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته یه‌كێتی و پارتی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی یاسای بودجه‌یان جێبه‌جێ بكردایه ئه‌وه له ئێستادا به‌غدا هیچ بیانویه‌كی نه‌ده‌بوو داوای ئه‌و بڕه پارانه بكات به‌ناوی قه‌رزه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی KNN ده‌ڵێت، به‌شی دووه‌می ئه‌و قه‌رزانه‌ی به‌غداد داوایان ده‌كاته‌وه بڕه‌كه‌ی حه‌وت تریلیۆن دیناره و له 42 بانكی هه‌رێمی كوردستاندا بوون، چوار تریلیۆنیان له بانكه‌كانی هه‌ولێر و 3 تریلیۆنیان له‌بانكه‌كانی سلێمانیدا، دوای شه‌ڕی داعش یه‌كێتی و پارتی ئه‌و پارانه‌یان بردوه‌و له ئێستاشدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و پشكنینی بانكی ناوه‌ندی عێراقی به فه‌رمی داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه میكانیزمێك دیاری بكات بۆ چۆنیه‌تی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه.
یه‌كێتی و پارتیش له به‌رامبه‌ری داواكاریه‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی نه‌رمیان نواندووه و ته‌نها داوای كاتیان كردووه، سه‌رچاوه‌كه‌ی KNN ده‌ڵێـت، یه‌كێتی و پارتی به‌غدایان دڵنیاكردۆته‌وه كه دوای باش بوونی دۆخی ئابوری هه‌رێم و دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان، ده‌ست ده‌كات به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌غدا.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌گه‌ر كورد نوێنه‌رایه‌تیه‌كی كاریگه‌ری له به‌غداد هه‌بوایه ئه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی 10 تریلیۆن دیناری پێشمه‌رگه قه‌رزداره كه ساڵانه له بودجه بۆی ته‌رخانكراوه و حكومه‌تی فیدراڵی نه‌یناردووه.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌غداد له قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كان و به‌خشینه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پشكی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی نه‌داوه، هه‌روه‌ها ده‌بوایه حكومه‌تی فیدراڵی قه‌ره‌بووی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی زیانمه‌ندی هه‌رێم بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی جێبه‌جێ نه‌كرد.
ئێستا دوای گوێگرتن له‌و چیرۆكه كاتی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری كۆتایی له باره‌ی چاره‌نوسی یه‌كێتی و پارتی بده‌ن، ناكرێت ئه‌مانه چیتر قومار به پاره و قوتی ئه‌م خه‌ڵكه خێر له خۆنه‌دیووه‌ی هه‌رێمه‌وه بكه‌ن.
به‌غداد داوای ژماره‌یه‌ك قه‌رز له هه‌رێم ده‌كات
له به‌شی یه‌كه‌می قه‌رزه‌كاندا حكومه‌تی فیدراڵی داوای 19 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌ویش دوو به‌شه
به‌شێكی ئه‌و پاره زیاده‌یه‌یه هه‌رێم له به‌غدادی وه‌گرتووه و گوایه شایسته 17% نه‌بووه. به‌شێكیشی داهاتی فیدراڵی 11 ساڵه كه هه‌ولێر نه‌یگێڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غداد
به‌شی دووه‌می ئه‌و قه‌رزانه‌ی به‌غداد داوایان ده‌كات بڕی 7 تریلیۆن دیناره كه له بانكه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بووه‌و پارتی‌و یه‌كێتی له دوای ساڵی 2014 بردویانه
خوێندراوەتەوە398