پارێزگای هه‌ڵه‌بجه؛ له‌كۆی 2165 ده‌نگده‌ر 2016 كه‌س ده‌نگیانداوه
ئیداره‌ی گه‌رمیان؛ له‌كۆی 7424 ده‌نگده‌ر 5276 كه‌س ده‌نگیانداوه
ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین؛ له‌كۆی 13480 ده‌نگده‌ر 11160 كه‌س ده‌نگیانداوه
قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان؛ له‌كۆی 1381 ده‌نگده‌ر 875 كه‌س ده‌نگیانداوه
قه‌زای سه‌یدسادق؛ له‌كۆی 3153 ده‌نگده‌ر 2873 كه‌س ده‌نگیانداوه
قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ؛ له‌كۆی 10000 ده‌نگده‌ر 5000 كه‌س ده‌نگیانداوه
قه‌زای پێنجوێن؛ له‌كۆی 852 ده‌نگده‌ر 800 كه‌س ده‌نگیانداوه
له قه‌زاو ناحیه‌كانیش ده‌نگدانی هێزه تایبه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو، بێجگه له قه‌زای پشده‌ر و قه‌زای پێنجوێن، ته‌واوی قه‌زاو ناحیه‌كانیتر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه، پێشێلكارییه‌كی زۆر له‌ناو ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئه‌نجامدرا، له زۆربه‌ی بنكه‌كان به‌رپرسانی حزبی و ئه‌منی به‌چه‌ك و مۆبایله‌وه به‌لێشاو خۆیان به به‌نكه‌كاندا ده‌كردو فشاری زۆریان له‌سه‌ر كارمه‌ندانی كۆمسیۆن و هێزه‌كان ده‌كرد، به‌رپرسانی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێن: هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ساخته‌كاری له ئامێره‌كانی ده‌نگدان بكات.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌نگدانی هێزه تایبه‌ته‌كان له‌به‌یانیه‌وه ده‌ستیپێكردو له‌كۆی 2165 ده‌نگده‌ر 2016 كه‌س ده‌نگیاندا كه به‌سه‌ر هه‌ردوو بنكه‌ی خورماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌دا دابه‌ش بون، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی زۆره‌وه، بنكه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵه‌بجه بۆماوه‌یه‌ك داخراو دواتریش كرایه‌وه.
له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیش به‌هۆی فشاری زۆر‌و قه‌ره‌باڵغی له بنكه‌كانی ده‌نگداندا، ئه‌و سێ بنكه‌یه‌ی كه بۆ ده‌نگدان دانرابوون،كاتژمێرێك پێش واده‌ی یاسایی خۆیان داخران، له‌كۆی نزیكه‌ی 10 هه‌زار ده‌نگده‌ریش نزیكه‌ی 5000 هه‌زار كه‌س ده‌نگیاندا.
له ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له‌كۆی 5 بنكه‌ی ده‌نگدان كه به‌سه‌ر كفری و كه‌لاردا دابه‌ش بوبون، له‌كۆی 7424 ده‌نگده‌ر 5276 كه‌س ده‌نگیاندا، له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانیش پێشێلكاری و فشار بۆسه‌ر كارمه‌ندانی كۆمسیۆن و هێزه‌كان تۆمار كران.
له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیش له‌كۆی 1381 ده‌نگده‌ر 875 كه‌س ده‌نگیاندا، وێڕای تۆماركردنی چه‌ندین پێشێلكاری، له‌لایه‌ن چه‌ند پاسه‌وان‌و كارمه‌ندێكی یه‌كێتییه‌وه په‌لاماری تیمی KNN درا، به‌رپرسانی كۆمسیۆنیش بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر پرۆسه‌كه دوپاتكرده‌وه.
له‌قه‌زای سه‌یدسادقیش له‌كۆی 3153 ده‌نگده‌ر 2873 كه‌س ده‌نگیاندا، به‌وته‌ی په‌یامنێری KNN زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان به‌بێ تۆماركردنی ئامێره‌كان دراون و قه‌ره‌باڵغی زۆر دروستكراوه.
له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینیش له‌كۆی 13480 ده‌نگده‌ر 11160 كه‌س ده‌نگیاندا، به‌هۆی زۆری پێشێلكارییه‌وه، لایه‌نه‌كان سكاڵایان تۆماركرد، به‌ڵام له‌قه‌زای پشده‌ر ته‌واوی پرۆسه‌كه به خاوێنی به‌ڕێوه‌چوو، كۆی ده‌نگدانیش گه‌یشته له‌سه‌دا 95.
له قه‌زای پێنجوێنیش ته‌واوی پرۆسه‌كه به‌بێ ئه‌نجامدانی پێشێلكاری به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆی 852 ده‌نگده‌ر 800 كه‌س ده‌نگیاندا.
خوێندراوەتەوە423