ئابوری سه‌ربه‌خۆ چی به‌سه‌ر كوردستان هێنا
ئابوری سه‌ربه‌خۆ هه‌ژاری له3%ه‌وه بۆ له 36% به‌رزكرده‌وه
ئابوری سه‌ربه‌خۆ هه‌ژاری له3%ه‌وه بۆ له 36% به‌رزكرده‌وه
كاتێك بودجه له عێراقه‌وه ده‌هات 49% پیشه‌سازی عێراق له كوردستان بوو
كاتێك بودجه له عێراقه‌وه ده‌هات97% مناڵانی كوردستان روویان ده‌كرده قوتابخانه‌كان
یه‌كێتی و پارتی ئیلهام له رۆبه‌رت مۆگابیه‌وه وه‌رده‌گرن
ئابوری سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی یه‌كێتی و پارتی بوو كه هه‌رێمی كوردستانی له وڵاتێكی خۆشگوزه‌رانه‌وه كرده وڵاتێك كه ببێته ناوچه‌یه‌كی جێی به‌زه‌یی و له حكومه‌تی به‌غداد ببپارێته‌وه، له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر قۆناغی پێش ئابوری سه‌ربه‌خۆ‌و قۆناغی دوای ئه‌و پرۆسه‌یه.
ساڵی 2015 كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كرد، ئه‌و كاته بوو كه كوردستان له‌گه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامدا بوو. تا ساڵی ٢٠١٣ كه كوردستان بودجه‌ی راسته‌وخۆ له عێراقه‌وه بۆ ده‌هات، سه‌ره‌ڕای دزی ئاشكرا‌و قۆرخكاری یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵام سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان به‌ره‌و پێش چونی گه‌وره‌یان به خۆوه‌بینی.. به‌جۆرێك له 49%ی كارگه‌و پیشه‌سازی گه‌وره‌و مام ناوه‌ندی هه‌موو عێراق له كوردستان بوون. به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كه دوای شكستی ئابوری سه‌ربه‌خۆ و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم سه‌ریهه‌ڵدا، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كارگه له كوردستان داخران.
هه‌روه‌ها رێژه‌ی بێكاری له كوردستان ته‌نها 7% بوو، به‌ڵام ئێستا رێژه‌ی بێكاری زیاتر له سه‌دا 15یه‌و رێژه‌ی هه‌ژاریش تا پێش قۆناغی ئابوری سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌دا 3 بوو، به‌ڵام ئێستا له 36%.
پێش راگه‌یاندنی ئابوری سه‌ربه‌خۆ، ٩٧%ی مناڵانی كوردستان روویان ده‌كرده قوتابخانه‌كان و كه‌مترین مناڵ له‌كاتی له‌دایكبوون تا پێنج ساڵی گیانی له‌ده‌ست ده‌دا. به‌ڵام دوای ئابورییه سه‌ربه‌خۆكه‌ی پارتی به هه‌زاران خوێندكار به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه وازیان له خوێندن هێناوه.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانیاندا هێنا، په‌یوه‌ندی به ترسی ئه‌وانه‌وه هه‌بوو له ده‌نگه‌كانیان، چونكه له‌گه‌ڵ باشتربونی ژیانی خه‌ڵكدا له‌سایه‌ی ناردنی له سه‌دا 17ی بودجه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، سه‌قفی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك به‌رزتر ده‌بۆوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و یه‌كێتی نه‌بوو، باشترین نمونه‌ش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو له ساڵی ٢٠٠٩ كه یه‌كێتی و پارتی له مێژووی خۆیاندا یه‌كه‌مجار بوو زۆرترین ده‌نگ له‌ده‌ست بده‌ن كه به‌هه‌ردووكیان ٤٩%ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا.
یه‌كێتی و پارتی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی كوردستان ئیلهامیان له رۆبه‌رت مۆگابی سه‌رۆكی پێشووی زیمبابۆی وه‌رگرت كاتێك وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێر له ساڵی 1980 هه‌ڵبژاردنی برده‌وه‌و كورسی سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌ده‌ستهێنا.
مۆگابی ده‌ستووری به‌دڵی خۆی داڕشته‌وه‌و خۆی كرد به سه‌رۆكی وڵات. ئه‌نجومه‌نی سه‌ناتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه چونكه نه‌یاری ئه‌وی تێدا بوو، له‌بری ئه‌وه له ئه‌نجومه‌نی یاساداناندا پێگه‌و پۆستی وای دروست كرد كه بۆ خۆی بتوانێت پاڵێوراوی بۆ دابنێت، سه‌ره‌نجام زیمبابۆی بووه ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیع به سه‌رۆكایه‌تی مۆگابی.
رۆبه‌رت مۆگابی وه‌ك یه‌كێتی و پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌زویری ده‌كرد، ئیمكانیات و پاره‌ی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی بۆ سه‌ركوتكردن و كڕینی پشتگیری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و كڕینی میدیاكان به‌كارده‌هێنا، له هه‌ر ده‌زگایه‌كیش كێبه‌ركێی بكرایه، ئه‌و ده‌زگایه‌ی ئیفلیج ده‌كرد.
نمونه‌یه‌كی دیكه‌ی ته‌واو هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی جۆزێف مۆبۆتۆیه له كۆنگۆ، جۆزیف مۆبۆتۆ له ماوه‌ی ٣٢ ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا وڵاته‌كه‌ی تووشی پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامی ئابووری كرده‌وه‌و چه‌ندین ده‌زگای چه‌وسێنه‌ری دامه‌زراند و هاوڵاتیان روتێنرانه‌وه، به‌ڵام مۆبۆتۆ و ئه‌و نوخبه‌یه‌ی ده‌وری كه به "سه‌وزه‌واته گه‌وره‌كان" ناسرابوون، رۆژ دوای رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بوون.
ده‌زگا چه‌وسێنه‌ره‌كانی كۆنگۆ لۆژیكی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، ئه‌و ده‌زگایانه خه‌ڵكێكی كه‌میان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرد به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان هه‌بوو، سیاسییه‌كانیش هیچ شتێك نه‌بوو له داگیركردنی موڵك و سامان و نامووسی خه‌ڵك بیانگێڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا سته‌مكارانه‌ی كۆنگۆیان ده‌پاراست چه‌كداره‌كانیان بوون كه با پاره‌ی میلله‌ی پڕچه‌ك كرابوون، به وردبونه‌وه‌ی له كرداره‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دوو هێزه مۆدێله‌كه‌یان هاوشێوه‌و ته‌واوكه‌ری مۆدێله‌كه‌ی مۆگابی و مۆبۆتۆیه.
خوێندراوەتەوە197