سته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه له‌دوو ساڵی رابوردوودا كاریگه‌ری خراپی له‌كۆمه‌ڵگه جێهێشتووه
سته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه بووه‌ته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا
سته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه بووه‌ته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا
سته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ژاری و جیابوونه‌وه‌و قه‌رزاری زۆرتركردووه
حكومه‌ته نه‌وتاوییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌ساڵی 2016 دا سه‌ره‌ڕای فرۆشتنی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌چی سته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندو خه‌ڵكیان هێنده‌ی تر هه‌ژار كرد، به‌جۆرێك شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگایان تێكدا‌و رێژه‌ی تاوانه‌كانیان زیاتركردو گه‌نجانیان نائومێدتركرد..له‌م راپۆرته‌دا به‌وردی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سته‌می موچه ده‌خه‌ینه روو..
ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016 حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بڕیاری سته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌یان به‌سه‌ر موچه‌خۆرانی هه‌رێمدا سه‌پاند، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه زیاتر له 600هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد و كه‌س نه‌یده‌زانی پاره‌كه‌ی چیلێده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی سته‌می موچه رایانگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ زیادبوونی نرخی نه‌وت پێداچوونه‌وه به‌سته‌می موچه‌دا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌و ساته‌وه تا كۆتاییه‌كانی مانگی ئازاری رابوردوو واته دوای 2 ساڵ و سێ مانگ و ئه‌ویش پاش به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان له‌دژی حكومه‌ت بڕیاری ده‌ستكاریكردنی سته‌می موچه نه‌درا، له‌كاتێكدا له‌وكاته‌وه تا ساته‌وه‌ختی ده‌ستكاریكردنی سته‌می موچه نرخی نه‌وت نزیكه‌ی 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك زیادیكردبوو.
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌بیریانه له‌ساته‌وه‌ختی سه‌پاندنی سته‌می موچه‌وه تاوه‌كو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و سیسته‌مه خراپه‌ی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی چی كاره‌ساتێكی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردیدا هێناوه جا چ له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بێت یاخود له‌رووی ئابوورییه‌وه.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی سته‌می موچه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی
* تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و به‌رزتركردنه‌وه‌ی رێژه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان و كه‌مبونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری
*زیاتركردنی رێژه‌ی بێكاری گه‌نجان و وه‌ستاندنی به‌شێكی زۆری پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان
* نائومێدبوونی گه‌نجان و خاوه‌ن بڕوانامه‌داره‌كان له‌دامه‌زراندن و كۆچكردنیان بۆ ئه‌وروپا
* به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان كه‌وتنه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه
*په‌ككه‌وتنی به‌شێكی زۆری خزمه‌تگوزاری له‌دامووده‌زگا حكومییه‌كاندا
*نه‌مانی متمانه به‌بازاڕی ئابووری هه‌رێم و داخستنی به‌شێكی زۆری پرۆژه ئابوورییه‌كان
*زۆرتربوونی ژماره‌ی قه‌رزاران و زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی قۆڵبڕینی خه‌ڵكی
*زۆربوونی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و توندوتیژییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و خۆكوشتن
له‌ئێستاشدا به‌پێی زانیارییه‌كان به‌و 317 ملیار دیناره‌ی كه به‌غدا وه‌ك سه‌ده‌قه ده‌ینێرێت و به‌و 25 ملیاره‌ی كه ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ی خه‌رجده‌كات، داهاتی هه‌رێم زیاتر له 900 ملیار دیناره، كه‌چی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی ته‌نها 717 ملیار دینار بۆ موچه‌خۆران سه‌رفده‌كه‌ن و چاره‌نوسی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی تر دیار نیه.
فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و ته‌واوی هاوڵاتیانی كوردستان، ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه نه‌وتییه‌كه‌ی یه‌كێتی وپارتی ، له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابوردوودا چی نه‌ما به‌سه‌رتان نه‌یهێنن، له‌بیرتانه چۆن به‌گیرفانی خاڵیه‌وه ده‌ڕۆشتنه بازاڕ‌و له‌ترسی خاوه‌ن قه‌رز نه‌تانده‌وێرا خۆتان ده‌ربخه‌ن، له‌بیرتانه چۆن له‌به‌رده‌می ماڵ و منداڵه‌كانی خۆتانا ته‌ریقده‌بوونه‌وه‌و پاره‌تان پێ نه‌بوو، ئه‌ی ئازیزه‌كانتان له‌بیرچوو كه به‌هۆی نائومێدییه‌وه سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت، یان ئه‌وانه‌ی خۆیان كوشت و له‌دوای خۆیان دونیایه‌ك قه‌رزیان به‌جێهێشت..هه‌ربۆیه تۆڵه‌ی 27ساڵ حوكمڕانی خراپ و 2 ساڵ ونیوی چاره‌كه موچه له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌نه‌وه.
خوێندراوەتەوە196