کوردستان

هه‌رێم؛ دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا هاوڕێكانی رێبازه‌كه‌یان به‌رنه‌دا

هه‌رێم؛ به‌رپرسیاریه‌تی گۆڕان دوای كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر قورستر بوو
هه‌رێم؛ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا زیانی زۆری به‌ پێگه‌ی هه‌رێم گه‌یاند


دوای كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا هاوڕێكانی رێبازه‌كه‌یان به‌رنه‌دا، و به‌رده‌وام بوون بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی، دانیشتوانی هه‌رێمیش رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌و راستیه‌یان سه‌لماند كه‌ نه‌گۆڕان پشتی له‌وان كردووه‌ و نه‌ ئه‌وانیش پشت له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن...


نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و بیرمه‌نده‌ گه‌وره‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی 50 ساڵدا له‌چه‌ندین قۆناغی سه‌خت و دژواردا به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌، بووه‌  ئه‌ندازیاری هه‌ڵسانه‌وه‌ی شۆرش و پاشانیش راپه‌رینی به‌هاری 1991، دوای‌ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاورێكانی به‌ دروستكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مێژووی ململانێی ناوخۆی هه‌رێمی كرده‌ خه‌باتێكی مه‌ده‌نی و كۆتایی به‌و  توندتیژیانه‌ هێنا كه‌ له‌ ساڵی 1963 وه‌ به‌رۆكی شۆرشی كوردیان گرتبوو.
یه‌كێتی و پارتی زۆر هه‌وڵیاندا نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راپێچی توندوتیژی و شه‌ڕ بكه‌ن، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا رێگه‌ی نه‌دا جارێكی تر ئاسۆی خه‌باتی مه‌ده‌نی ونبێت.


ئه‌م پیاوه‌ سه‌رباری روداوه‌كانی 17ی شوبات و نان بڕین و چاو سوركردنه‌وه‌ و سوتانی مه‌كۆكانی گۆڕان و پاشان ده‌ركردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان، به‌ڵام رۆژ به‌رۆژ سورتر ده‌بوو له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ بۆ گۆڕانكاری له‌ده‌سه‌ڵاتدا.


دوای كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا، نه‌یاره‌ سیاسیه‌كانی له‌ پێش دۆسته‌كانی زیانمه‌ندبوون، دووربینی ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوو كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن رێگه‌ی بدایه‌ هه‌رگیز دۆخی هه‌رێم به‌ ئه‌مرۆ نه‌ده‌گه‌یشت.


له‌سه‌ر ئاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كۆستی كۆچی دوای كاك نه‌وشیروان كۆستێكی گه‌وره‌ بوو، به‌ڵام هاورێكانی و خوێندكارانی قوتابخانه‌كه‌ی‌ شانیان دایه‌ به‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی و رێبازه‌كه‌یان به‌رنه‌دا..


خه‌ڵكی كوردستانیش رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنی لیستی ژماره‌ 142ی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ نه‌ گۆڕان پشتی له‌ خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌ و نه‌ ئه‌وانیش رێبازه‌كه‌ی ره‌وانشاد به‌رده‌ده‌ن.


به‌ڵێ نامرێ رێبازه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك خۆر ڕوونه‌ وه‌ك ئاوی كانی خڕی ناو زه‌نگ سازگاره‌، وه‌ك مۆمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان له‌ دوای نسكۆی شۆرش دیاره‌، بۆیه‌ خه‌ڵك و گۆڕان وه‌ها ئاوێته‌ی یه‌كتر بوون كه‌ هیچ هێزێك توانای ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌لێن بخاته‌ نێوانیان...


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە230