کوردستان

چوارتا؛ بۆ سه‌رخستنی لیستی 142ی گۆڕان ئاهه‌نگێك ساز كرا

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ گۆڕانخوازان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و كاندیدانی لیستی 142 ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری له‌ قه‌زای چوارتا ساز كرا.


ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ پاش نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستیپێكردو تیایدا كاندیدانی لیستی 142ی پارێزگای سلێمانی، دوایین په‌یامی خۆیان گه‌یانده‌ ده‌نگده‌رانی سنووره‌كه‌ و دووپاتیانكرده‌وه‌: له‌ به‌غدا نوێنه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ ده‌بن بۆ خه‌ڵكی كوردستان.


بانگه‌شه‌كه‌ له‌كاتێكدابوو، ئه‌مڕۆ دواهه‌مین ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و هه‌ڵسوڕاوانی دیاری گۆڕان به‌شدارییان تێدا كردو سوپاسی گۆڕانخوازان و خه‌ڵكی سنووره‌كه‌یان كرد كه‌ پشتگیری خۆیان بۆ لیستی گۆڕان دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە205