سلێمانی؛ پرۆسه‌یه‌كی پڕِخروقاتی ده‌نگدانی تایبه‌تی به‌رێوه‌چوو
سلێمانی؛ له 11 ناوه‌ندی ده‌نگدان خورقات‌و پێشێلكاری تێدا ئه‌نجامدرا
سلێمانی؛ له 11 ناوه‌ندی ده‌نگدان خورقات‌و پێشێلكاری تێدا ئه‌نجامدرا
سلێمانی؛ له چه‌ند وێستگه‌یه‌ك پرۆسه‌ی ده‌نگدان راگیرا
به‌هۆی فشاری یه‌كێتیه‌وه له‌سلێمانی له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان پرۆسه‌یه‌كی پڕله خروقات‌و پێشلكاری له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌ڕێوه‌چوو، له 11 ناوه‌ندی ده‌نگداندا پێشێلكاری گه‌وره‌ی وه‌ك هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌كردن كراوه تا كار گه‌یشتۆته داخستنی چه‌ندین وێستگه، جگه له‌وه‌ش له نۆ وێستگه‌ی ده‌نگدان پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ته‌واوه‌تی راگیرا.
تۆسه‌یركه كاتێك ده‌گاته پرۆسه‌ی ده‌نگدان هه‌مو ئه‌و قسه زل و بریقه‌دارانه‌ی كه ئه‌م حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌یكه‌ن ده‌بنه دروشمی بێكردار.
سه‌یركه‌ن له سلێمانی حزبه سۆسیال دیموكراته‌كه چۆن پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی به‌رێوه برد.
هه‌ركات بووه دوای 12 نیوه‌ڕۆ سه‌یركه‌ن بزانن په‌نایان بۆچی برد به‌لێشاو هێنانی هێزه‌تایبه‌ته‌كانی خۆیان له‌سریه‌و سكرتاریه‌ت‌و په‌لكێشی ناو ناوه‌نده‌كانیان كرد.
سه‌یركه‌ن ببین و بزانن ئه‌و قیامه‌ته‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌وناوه‌ندانه‌دا هه‌ڵیان ساندووه له‌پای چیدایه..
جائه‌وه ئه‌ڵێت، كاتێك مرۆڤ گڵۆڵه‌ی ده‌كه‌وێته لێژی خوا پێم نه‌گرێت په‌نا بۆهه‌مو شتێك ده‌بات ئه‌مه‌ش رێك به‌سه‌ر حزبه‌سۆسیال دیموكراته‌كه‌ی سلێمانیداهاتووه
ئێوه‌گوێیه‌ك له‌م نوێنه‌ری لایه‌نه‌سیاسیه بگرن.
به‌درێژی ئه‌مڕۆ ئه‌م چالاكی مه‌ده‌نیه به‌م قه‌ڵه‌م‌و ده‌فته‌ره‌وه تاخۆرئاوابووه هه‌رچی لاپه‌ڕه‌كانیه‌تی به تۆماركردنی خروقات ره‌شی
كرده‌وه ئه‌و هه‌رچی ده‌رده‌ڵی خۆی بوو له‌سه‌ر ئه‌و خروقاتانه‌بوو كه جگه‌له‌وه‌ی به‌چاوه‌كانی خۆی بینیویه‌تی دونیایه‌كش به‌ڵگه‌یان كردووه به‌گیرفانیدا .
كات تێپه‌ڕیوو ئیتر پرۆسه‌كه به‌م حاڵه‌وه كۆتایهات ئه‌وه‌ی مایه‌وه هه‌ڵیانگرت بۆ رۆژی 12 ی مانگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌دا ده‌نگ بدات.
هه‌مو ئه‌وده‌سه‌ڵاتانه‌ی كاتێك له‌كۆتای ته‌مه‌نیان نزیك ده‌بنه‌وه و باش ده‌زانن متمانه‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكیان له‌ده‌ستداوه ئیتر له‌دواساته‌كانی پرۆسه‌یه‌كی وه‌ك پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ده‌ست بۆ چڵه پوشه‌كه‌ش ده‌به‌ن ، جا خوا خۆی ڕه‌حم بكات به حاڵی،
به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌مێكه دانی به‌و ڕاستیه‌دا ناوه‌كه‌هۆشاری خه‌ڵك زۆر له‌وه زیاتر ئه‌م كاروكرده‌وانه ڕایانبگرێت ئیراده‌ی به‌رزی ئێوه دواجار هه‌ر ده‌مانگه‌یه‌نێته لوتكه.
خوێندراوەتەوە257