کوردستان

پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مڕۆی ده‌نگدانی تایبه‌ت

ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، له‌هه‌موو عێراق و 21 وڵاتی ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا به‌ ده‌یان پێشێلكاری تیایدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ ڕوویداوه‌.


ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و زیندانیان و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.


هاوكات له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق 943 هه‌زار ده‌نگده‌ری‌ تایبه‌ت له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌ جیاجیاكان هه‌یه‌.


هه‌روه‌ها نزیكه‌ی‌ 900 هه‌زار ده‌نگده‌ری‌ عێراقی له‌ 21 وڵاتی‌ جیهان ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ده‌نگ ده‌ده‌ن.


كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق رایگه‌یاند، له‌ كاتژمێر حه‌وتی‌ به‌یانی‌ هه‌ینیه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌وه‌ستێت.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2143