مه‌كۆی هه‌ولێری گۆڕان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخ لوقمان حاجی عه‌لی قاره‌مان ده‌كات
مه‌كۆی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی (شێخ لوقمان حاجی عەلی قەرەمان) هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و دۆستی دێرینی (نەوشیروان مستەفا) ده‌كات.
له پرسەنامەیەکه‌دا ده‌ڵێت، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه (شێخ لوقمان حاجی عەلی قەرەمان) هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و دۆستی دێرینی (نەوشیروان مستەفا) دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، بەناوی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکارەکەی دەکەین، خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری هەموو لایەک بدات.
خوێندراوەتەوە597