کوردستان

كۆمسیۆن: تاوه‌كو ئێستا رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت له‌ هه‌موو عێراق له‌سه‌دا 28ه‌

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵ‌بژاردنه‌كان له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگدانی تایبه‌ت ته‌نها 28% بووه‌، هه‌روه‌ها ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕانیش سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر لقی سلێمانی كۆمسیۆن تۆماركرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ دیجیتاڵ‌ میدیای KNN گه‌یشتون، رێژه‌ی به‌شداری گه‌یشتوه‌ته‌ 28%.

كۆمسیۆن ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات؛ ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی گشتیدا راده‌گه‌یه‌نرێت، نه‌ك ئه‌م ئێواره‌یه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژوری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گۆڕان سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر لقی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ عێراق تۆماركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لقی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ عێراق 400 هه‌زار كارتی‌ بایۆمه‌تری‌ راگرتووه‌و نایداته‌وه‌ به‌ هاوڵاتیان.

به‌گشتی رێژه‌ی به‌شدارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌:

كه‌لار: تا كاتژمێر 12 رێژه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگدان 16% بووه‌
ده‌ربه‌ندیخان: تا كاتژمێر 12 رێژه‌ی‌ ده‌نگدان 26 % بووه‌
ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین: تا كاتژمێر 12 رێژه‌ی‌ ده‌نگدان 30 % بووه‌
دهۆك: تا كاتژمێر 12 رێژه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگدان 30 % بووه‌
هه‌ولێر: تا كاتژمێر 12 رێژه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگدان 30 % بووه‌


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە154