کوردستان

پێشمه‌رگه‌یه‌ك په‌یامی‌ هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان

هێمن بنه‌سڵاوه‌یی: داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌م سوكایه‌تییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتیان بیرنه‌چێته‌وه‌‌

هێمن بنه‌سڵاوه‌یی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی‌ له‌سه‌ر جیاوازی‌ بیروڕا له‌لایه‌ن پارتی‌ دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ سوكایه‌تی‌ پێكراو ئاودیوی‌  بازگه‌ی‌ دێگه‌ڵه‌ كرا،  داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی‌ گۆڕان و ئه‌و سوكایه‌تییانه‌یان بیرنه‌چێته‌وه‌ كه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ پێیان كردون.

له‌په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان، هێمن بنه‌سڵاوه‌یی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت:  ته‌نیا هێز له‌كوردستان  بتوانێت مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌‌و متمانه‌ی‌ پێبكرێت، بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە670