بریندارێكی خۆپیشاندانه‌كانی 17شوبات په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
زمناكۆ ڕزگار: داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن
زمناكۆ رزگار: فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایان ئه‌و رۆژانه‌تان بیرنه‌چێته‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون
زمناكۆ رزگار: داواتان لێده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن به لیستی 142 بۆئه‌وه‌ی مافه‌كانتان وه‌ربگرنه‌وه
زمناكۆ ڕزگار یه‌كێك له‌برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی 17شوبات، داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگبده‌ن بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر خوێنی گه‌نجان له‌سه‌رشه‌قامه‌كان نه‌ڕێژرێت‌و خاكی كوردستان نه‌فرۆشرێت.له‌په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، زمناكۆ داوا له‌فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایان ده‌كات ئه‌و ڕۆژانه‌یان بیرنه‌چێته‌وه كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌كه موچه به‌ڵام كه‌س وه‌ڵامی نه‌ده‌دانه‌وه. دا‌واشیان لێده‌كات ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی 142 گۆڕان بۆئه‌وه‌ی مافه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
خوێندراوەتەوە446