کوردستان

ژووری‌ یاسایی‌ گۆڕان: رێكاره‌كانی‌ كۆمسیۆن شكستی‌ به‌ دوو هه‌وڵی‌ ساخته‌كاری‌ هێناوه‌

چۆمان محه‌مه‌د-ئه‌ندامی‌ ژووری‌ یاسایی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌

چۆمان محه‌مه‌د: له‌ رابردو یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ رێگای‌ جۆراوجۆریان بۆ ساخته‌كاری‌ گرتبوه‌به‌ر

چۆمان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ ژووری‌ یاسایی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌ KNN راگه‌یاند له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رابردودا یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ چه‌ند رێگه‌یه‌كیان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاری‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌هۆی‌ بڕیار ‌و رێكاری‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ دوو رێگه‌ی‌ فشار ‌و ساخته‌كاری‌ شكستیان هێناوه‌.

له‌باره‌ی‌ ڕێكاره‌كه‌وه‌ چۆمان محه‌مه‌د، وتی‌: كۆمسیۆن بڕیاریداوه‌ به‌ ڕێگری‌ له‌ بردنه‌ ژوره‌وه‌ مۆبایل له‌گه‌ڵ چونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌ به‌ناوی‌ هاوكارییه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ خوێنه‌واریان نیه‌‌و ئه‌مجاره‌ كارمه‌ندی‌ كۆمسیۆن یارمه‌تی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ خوێنه‌واربیان نییه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە368