کوردستان

هه‌ولێر؛ له‌ نزیك چه‌ند بنكه‌یه‌ك پۆسته‌رو وێنه‌ی‌ كاندیدانی‌ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ هه‌ڵواسراوه‌

هه‌ولێر؛ له‌ كاتژمێر حه‌وتی‌ سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت ده‌ستیپێكردوه‌
هه‌ولێر؛ سستییه‌ك له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا هه‌یه‌
هه‌ولێر؛ له‌ سنوری‌ پارێزگاكه‌ 45 بنكه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌
هه‌ولێر: 91 هه‌زار و 326 كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌

له‌ كاتژمێر حه‌وتی‌ سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ولێری‌ پایته‌خت ده‌ستیپێكردوه‌ و له‌ سنوری‌ پارێزگاكه‌ 45 بنكه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت كراونه‌ته‌وه‌.

په‌یامنێری‌ KNN له‌ هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ تێبینی‌ ئه‌وه‌ده‌كرێت پرۆسه‌كه‌ به‌ خاوی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ندێكجار ده‌نگدان راگیراوه‌. 

وتیشی‌: له‌ نزیك چه‌ند بنكه‌یه‌ك پۆسته‌رو وێنه‌ی‌ كاندیدانی‌ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ هه‌ڵواسراوه‌ ئه‌وه‌ش دژی‌ رێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و به‌ پێشێلكاری‌ ئه‌ژمارده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ كۆمسیۆن,  له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر  45 بنكه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌و 91 هه‌زار و 326 كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە80