دهۆك: چه‌ند پێشێلكارییه‌ك له‌ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئه‌نجام دراوه
تۆڕی رۆژ: مۆبایل و چه‌ك براوه‌ته ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانه‌وه
به‌ده‌ل به‌رواری سه‌رۆكی رێكخراوی پاو كه وه‌ك چاو‌دێر له‌چوارچێوه‌ی تۆڕی رۆژ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كات رایگه‌یاند, له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌تیی دهۆك هه‌ندێك ده‌نگده‌ری هێزه ئه‌منیه‌كان مۆبایلیان بردوه‌ته ژوره‌وه‌و وێنه‌یان پێ گرتوه.
به‌رواری ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌وه چه‌ك براوه‌ته ژوره‌وه, به‌ڵام دواتر دیارده‌كه كه‌مبوه‌ته‌وه.
ئه‌و چاودێره‌ی هه‌لبژاردن وتیشی: مایه‌ی دڵخۆشییه هه‌ر ده‌نگده‌رێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كه ده‌نگ ده‌دات, كارته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و دوای هه‌ڵبژاردن ده‌یدرێته‌وه.
خوێندراوەتەوە176