كۆمسیۆن داوا ده‌كات سكاڵاكان له رێی نوسینگه‌كانه‌وه به‌رز بكرێنه‌وه
سه‌عید كاكه‌یی: به‌گوێره‌ی رێكاره‌كانی كۆمسیۆن سكاڵاكان ده‌بێت له رێی هۆبه‌ی سكاڵاوه بێت
سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق داوا ده‌كات، پێشێلكارییه‌كان به به‌ڵگه‌وه تۆمار بكرێن‌و بكرێنه سكاڵایه‌كی فه‌رمی و له رێگای نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنه‌وه به‌رزبكرێنه‌وه.
له پۆستێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی، كاكه‌یی داوا ده‌كات له‌كاتی تێبینیكردنی هه‌ر پێشێلكاریه‌كدا، به به‌ڵگه‌وه تۆمار بكرێت‌و بكرێته سكاڵایه‌كی فه‌رمی‌و له رێگای هۆبه‌ی سكاڵای نووسینگه‌كانی كۆمسیۆنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆن به‌رز بكرێته‌وه.
داواشیكردو‌وه، هیچ كه‌س راسته‌وخۆ سكاڵا بۆ ئه‌و یان هه‌ر ئه‌ندامێكی تری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌رز نه‌كاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره دووره له رێكاره‌كانی كۆمسیۆنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێكرد‌و، چاودێرانی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئاماژه به بو‌ونی چه‌ند پێشێلكارییه‌ك ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە199