ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هه‌موو كه‌سێك ئازاده ده‌نگ به‌كێ ده‌دات
جه‌بار یاوه‌ر: هیچ فشارێك له پێشمه‌رگه ناكرێت ده‌نگ به لایه‌نێكی دیاریكراو بده‌ن
جه‌بار یاوه‌ر: ده‌نگدان ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌و پێویسته هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان به‌شداری بكه‌ن
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌منیداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه ئازاده ده‌نگ به چ لایه‌نێك ده‌دات و هیچ فشارێك ناخرێته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به لایه‌نێكی دیاریكراون بده‌ن.
جه‌بار یاوه‌ر، داوای له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن و به‌پێی بیروباوه‌ڕی خۆیان ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ن كه ده‌یانه‌وێت.
خوێندراوەتەوە123