کوردستان

دهۆك؛ 54 هه‌زارو 670 كه‌س به‌شداری‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت ده‌كه‌ن

چاودێرێك: له‌ بنكه‌ی‌ شالین قه‌ره‌باڵغی‌ دروستبو‌وه‌و پرۆسه‌كه‌ به‌سستی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

له‌ كاتژمێر حه‌وتی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆوه‌، پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای‌ دهۆك ده‌ستپێكردو‌وه‌و 54 هه‌زارو 670 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و 21 بنكه‌ش بۆ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی‌ چاودێرێكی‌ هه‌ڵبژاردن، له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ ده‌نگدانه‌كه‌وه‌ گرفتێك دروستبو‌وه‌و دواتر چاره‌سه‌ر كراوه‌.

ئه‌و چاودێره‌ ده‌ڵێت: قه‌ره‌باڵغیه‌كی‌ زۆر له‌بنكه‌ی‌ شالین دروستبوه‌و پرۆسه‌كه‌ به‌سستیی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە152