كه‌ركوك؛ هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد
كه‌ركوك؛ له سنوری پارێزگاكه‌دا 19 بنكه‌ی ده‌نگدان كراوه‌ته‌وه
هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه، ده‌نگدانی تایبه‌ت له شاری كه‌ركوك ده‌ستیپێكردو ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانیان كرد.
له كاتژمێر حه‌وتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له كه‌ركوك پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد‌ووه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و زیندانیان كه ده‌نگده‌ری تایبه‌تن ده‌نگ ده‌ده‌ن.
په‌یامنێری KNN له كه‌ركوك له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆمسیۆنه‌وه رایگه‌یاند: له سنوری پارێزگاكه‌دا 19 بنكه بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت كراونه‌ته‌وه.
وتیشی، له سه‌ره‌تای ده‌نگدانه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجاره ئه‌م سیستمه به‌كارده‌هێنرێت، پرۆسه‌كه به خاوی رۆیشت، به‌ڵام دواتر ره‌وشه‌كه ئاسایبو‌وه‌وه.
خوێندراوەتەوە143