سلێمانی؛ 82 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی تایبه‌تیان هه‌یه
له سنوری پارێزگای سلێمانی 37 ناوه‌ندی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه
پارێزگای سلێمانی؛ 4 ناوه‌ندی ده‌نگدانی مه‌رجدار كراوه‌ته‌وه
سلێمانی؛ هێزه ئه‌منیه‌كان ئازادن و كه‌س نازانێت ده‌نگیان به كێ داوه
له سلێمانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد‌و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له زیندانن ده‌نگده‌ده‌ن.
له سنوری پارێزگای سلێمانی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا 82 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و 33 ناوه‌ندیش كراونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری KNN له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان، رایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌كه بێ كێشه به‌ڕێوه ده‌چێت و ئامێره‌كانی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی باش كارده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگده‌ده‌ن، كارتی ده‌نگدانه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه و وه‌سڵێكیان پێده‌درێت و دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كارته‌كه‌یان پێده‌درێته‌وه.
كارمه‌ندانی كۆمسیۆن و چاودێرانی لایه‌نه سیاسیه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ كه‌سێك نازانێت ده‌نگیان به كێ داوه‌و ئازادن له‌وه‌ی ده‌نگ به چ لایه‌نێك ده‌ده‌ن.
خوێندراوەتەوە204