هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان؛ ئه‌مڕۆ‌و سبه‌ینێ ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق؛ ره‌وه‌ندی عێراقی له21 وڵات ده‌نگده‌ن
له ماوه‌ی دوو رۆژدا نزیكه‌ی 900 هه‌زار ده‌نگده‌ری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆمسیۆن، له 21 وڵاتی جیهان ناوه‌ندی ده‌نگدان كراوه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ره‌وه‌ندی عیراقیش ده‌توانن له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی تا شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌و سبه‌ینێ هه‌ینی ده‌نگ بده‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێبدرێت ده‌نگ بده‌ن، ده‌نگده‌ران پێویسته دوو ناسنامه‌ی فه‌رمییان پێ بێت، یه‌كێكی سه‌ره‌كی وه‌كو پاسپۆرت یان باری شارستانی یان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی یان مۆڵه‌تی شۆفێری، ناسنامه‌یه‌كی تری پشتیوانیش وه‌كو ناسنامه‌ی بیانی ئه‌و وڵاته‌ی تیایدا ده‌ژین.
كۆمسیۆن هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س به كارتی كه‌سی دیكه ده‌نگ بدات، 15 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە231