کوردستان

شاره‌زایه‌كی‌ هه‌ڵبژاردن: پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان ته‌واو نهێنییه‌‌و نازانرێت ده‌نگده‌ر ده‌نگی‌ به‌كێ‌ داوه‌

ئومێد جاف: هه‌ر كه‌سێك به‌شداری‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تی‌ كرد كارته‌كه‌ی‌ لێوه‌رده‌گیرێت
ئومێد جاف: وه‌رگرتنی‌ كارته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگده‌ر دوو جار مافی‌ به‌شداریكردنی‌ ده‌نگدانی‌ نه‌بێت
ئومێد جاف: تا دوای‌ ده‌نگدانی‌ گشتی‌ كارته‌كه‌ نادرێته‌وه‌ ده‌نگده‌ر

شاره‌زایه‌كی‌ هه‌ڵبژاردن رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، تا راده‌یه‌كی‌ زۆر  جیاوازو  ئه‌لكترۆنییه‌ و هه‌ركه‌سێكیش به‌شداری‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تی‌ كرد كارته‌كه‌ی‌ لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

ئه‌و شاره‌زایه‌ دوپاتی ده‌كاته‌وه‌، ده‌نگدانه‌كه‌ ته‌واو نهێنیه‌و هیچ هێزێك ناتوانێت بزانێت ده‌نگده‌ر ده‌نگی‌ به‌كامه‌ لایه‌ن داوه‌و به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ پرۆسه‌كه‌ش ئه‌لیكترۆنیه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە173