له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێم پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 10-5-2018 له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستی پێكرد.
ده‌نگدانی تایبه‌ت هێزه ئه‌منیه‌كان و زیندانیان و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌مڕۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
هاوكات له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق 943 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له هێزه ئه‌منیه جیاجیاكان هه‌یه.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 900 هه‌زار ده‌نگده‌ری عێراقی له 21 وڵاتی جیهان ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی هه‌ینیه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌وه‌ستێت.
ره‌وه‌ندی عێراقی ده‌بێت دوو ناسنامه‌ی فه‌رمی سه‌ره‌كیی و پشتیوانی‌یان پێ بێت و ده‌توانن له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی تا شه‌شی ئێواره‌ی هه‌ردوو رۆژی 10و 11 ده‌نگ بده‌ن.
پێشتریش كۆمسیۆن هۆشداریدا هه‌ر كه‌س به كارتی كه‌سی دیكه ده‌نگ بدات، 15 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە185