کوردستان

كۆمسیۆن دڵنیایی ده‌داته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ ده‌نگدان نهێنییه‌

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ده‌نگدان نهێنیه‌ و هیچ كه‌س نازانێت ده‌نگتان به‌كێ داوه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ KNN ی ڕاگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك مۆبایل یان كامێرا بباته‌ بنكه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ سزا ده‌درێت.

هه‌روه‌ها وتی، ئه‌و كه‌سه‌ی وێنه‌ی ده‌نگه‌ی بگرێت زیندانی ده‌كرێت و ئه‌و لایه‌نه‌ش سزاده‌درێت كه‌ ده‌نگی پێداوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هیچ ئامێرێك نییه‌ بزانێت ده‌نگت به‌كێ داوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە235