هاووڵاتیانی كورد: نه‌یارانی ده‌یانه‌وێت بمانترسێنن تا به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ین
خورماتوو؛ هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا پلانێكی ئه‌منیان داناوه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن
خورماتوو؛ هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا پلانێكی ئه‌منیان داناوه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن
خورماتوو؛ كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكردوه
هاووڵاتیان: ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه‌باس له‌مه‌ترسی ده‌كه‌ن
هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌سنوری خورماتوو پلانێكی ئه‌منییان داڕشتوه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. هاووڵاتیانیش ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه باس له‌مه‌ترسی چه‌كداره‌كانی داعش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر قه‌زاكه‌و نه‌یارانی كورد به‌وه‌تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت بیانترسێنن تاكو به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن.
هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌سنوری خورماتوو پلانێكی ئه‌منیان داڕشتووه بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له‌شاره‌كه.
كارمه‌ندێكی كۆمسیونی خورماتووش ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكردوه‌و هێزه‌ئه‌منیه‌كانیش هاوكاریان ده‌بن له دابینكردنی ئه‌من‌و ئاسایش له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا به‌بێ هیچ گرفتێكی ئیداری و ته‌كنیكی و ئه‌منی. هاوڵاتیانی قه‌زاكه‌ش هه‌مو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه باس له‌مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر قه‌زاكه و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه نه‌یارانی كورد ده‌یانه‌وێت هاوڵاتیان بترسێنن تاكو كورد له‌خورماتو به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات.
رۆژی 12/5، ته‌نیا رۆژی ده‌نگدان نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لای هاوڵاتیانی خورماتوو به‌ڵكو وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن به‌شداریكردنی ئه‌وان له‌پرۆسه‌كه‌دا له‌پێناو پاراستنی ناسنامه‌و شوناسی شاره‌كه‌یانه.
خوێندراوەتەوە126