کوردستان

سه‌عید كاكه‌یی: له‌ڕێگه‌ی كۆپیكردنی كارتی ده‌نگدانه‌وه‌ نازانرێت ده‌نگده‌ر ده‌نگی به‌كێ داوه‌

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ كه‌ سێك بتوانێت له‌ ڕێگه‌ی‌ كۆپیكردنی كارتی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ بزانێت ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به‌كێ داوه‌.


سه‌عید  كاكه‌یی به‌ KNN ڕاگه‌یاند، هه‌موو زانیارییه‌كانی‌ ده‌نگده‌ران پارێزراوه‌و ده‌نگده‌ران ئازادن ده‌نگ به‌ هه‌ر قه‌واره‌و كاندیدێك ده‌ده‌ن.


كاكه‌یی دوپاتیكرده‌وه‌ هه‌ركه‌سێك ناوی‌ له‌ وێستگه‌یه‌كی‌ ده‌نگدان نه‌بێت ناتوانێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و وێستگه‌یه‌ ده‌نگ بدات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە424