عێراق؛ سبه‌ینێ ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
عێراق؛ نزیكه‌ی 950 هه‌زار كه‌س به‌شداری ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن
عێراق؛ نزیكه‌ی 950 هه‌زار كه‌س به‌شداری ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن
عێراق؛ رۆژی هه‌یینی ده‌نگدانی ره‌وه‌ندی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه نزیكه‌ی 950 هه‌زار كه‌س له سوپای عێراق‌و حه‌شدی شه‌عبی‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌نگده‌ده‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌به‌شداری ٩٤٣ هه‌زار و ٦ سه‌د و ٣٩ كه‌س به‌شداری ده‌كه‌ن كه پێكدێن له سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو زیاتر جێگای بایه‌خی چاودێران بووه به‌جۆرێك بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه ٢ هه‌زار ٨ كه‌س باجی چاودێری نێو ده‌وڵه‌تی , ١٥٠ هه‌زار كه‌سی باجی ناوخۆیی پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی ده‌نگدان چاودێری پڕۆسه‌كه بكه‌ن‌و سه‌رنجه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.
بۆ به‌رێوه‌چونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ٨ هه‌زار و ٩٥٩ ناوه‌ند و ٥٣ هه‌زار ٢٣٢ بنكه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌كراوه
رۆژی پێنج شه‌مه ده‌نگدانی تایبه‌ت و رۆژی هه‌ینی ده‌نگدانی عێراقیه‌كان له‌تاراوگه و رۆژی شه‌مه ده‌نگدانی گشتی و كۆتا ده‌نگدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆی به‌كارهێنامی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و بۆ جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان وابڕیاره دوای ٢٤ كاتژمێر ئه‌نجامه به‌راییه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت.
خوێندراوەتەوە214