نێچیرڤان بارزانی له روسیایه
په‌رله‌مانتارێك: هه‌ر گرێبه‌ستێكی نێچیرڤان بارزانی شه‌رعیه‌تی نیه
په‌رله‌مانتارێك: هه‌ر گرێبه‌ستێكی نێچیرڤان بارزانی شه‌رعیه‌تی نیه
په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم كاربه‌ڕێكه‌ره
هه‌رێم؛ خه‌ڵكی كوردستان باجی سه‌ردانه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ده‌دات بۆ ده‌ره‌وه
نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌ردانێك له روسیایه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت، هه‌ر گرێبه‌ستێك له ئێستادا به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه شه‌رعیه‌تی نیه، چونكه حكومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره، KNN له‌م راپۆرته‌دا به‌رهه‌می چه‌ند سه‌ردانێكی ئه‌ندازیاره‌كه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌ره‌وه ده‌خاته روو كه دواتر خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی داوه...
ئه‌مجاره‌ش ئه‌ندازیاره‌كه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆ و ته‌پاندنی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم له وه‌قتی زائیعدا خۆی گه‌یانده روسیا، خه‌ڵكی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه ترسیان له‌و سه‌ردانه‌شی هه‌یه.
ئه‌و پیاوه جگه له‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌بردندا نمونه‌یه‌كی فاشیلی پیشانداوه، له دیبلۆماتیه‌تیشدا هێنده نه‌شاره‌زایه، كه هه‌موو سه‌ردانه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه به زه‌ره‌ر بۆ كورد شكاوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م چیرۆكه‌ی نێوان پارتی و روسیا ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه مانگی ئازاری ساڵی 2017 ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ئاماده‌نه‌بوو ڤیزا بداته مه‌سعود بارزانی و داوایان لێ‌كرد له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكات، ئه‌وه‌ش رۆژی 7 نیسان به ته‌واوه‌تی له راگه‌یاندنه‌كانی جیهاندا بڵاوبۆوه.
پاشان به‌رپرسانی پارتی له‌وه تێگه‌یشتن كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق ده‌كات، به‌و هۆیه‌وه و بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ره‌فتاره‌كانی ئه‌مریكا پارتی و بارزانی بڕیاری نزیكبوونه‌وه‌یان له روسیادا.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رۆژی 2ی حوزیرانی ساڵی رابردوو مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی ره‌وانه‌ی روسیا كرد و له‌وێش گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆس نه‌فتی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته واژۆكرد.
ئه‌م گرێبه‌سته بووه سه‌ره‌تای قوتدانی هه‌رێمی كوردستان و بچوكردنه‌وه‌ی پێگه‌كه‌ی، له یاریه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا، دوای ئه‌و به‌رواره ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی گۆڕدرا، ئه‌گه‌ر جاران تاراده‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم نه‌رمیان نواندبێت ئه‌وه له‌دوای ئه‌و گرێبه‌سته‌وه به ئاشكرا پشتیوانی خۆیان بۆ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق ده‌ربڕی.
سه‌ر ئه‌نجام 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕویدا و واشنتۆن و له‌نده‌نیش پشتیوانی به‌غدادیان كرد، دواتریش نه‌وته‌كه له‌ده‌ستی رۆس نه‌فت هاته‌ده‌ره‌وه و كه‌وته ده‌ست كۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆمی به‌ریتانی.
كه‌چی روسیا وه‌ك وڵاتانی تری جیهان نه‌ك پشتیوانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد، به‌ڵكو 12 كاتژمێر دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رزاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پشتیوانی خۆی بۆ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق ده‌ربڕی.
هه‌ر ئه‌م ئه‌ندازیاری كاولكاریه كۆتاییه‌كانی ساڵی 2013 و له‌و كاته‌ی بودجه له به‌غداوه ده‌هات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی حكومی هه‌بێت چووه توركیا و گرێبه‌ستێكی 50 ساڵی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره واژۆكرد، به‌هۆیه‌وه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غدا بڕدرا و نه‌وتی هه‌رێمیش كه‌وته ده‌ستی به‌رپرسانی ئاكه‌په.
هه‌ر له‌و باره‌وه به‌هار مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت هه‌ر گرێبه‌ستێكی نێچیرڤان بارزانی له روسیا شه‌رعیه‌تی نیه چونكه حكومه‌تی هه‌رێم له 6ی 11 ی ساڵی رابردوه‌وه ماوه‌كه‌ی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا خۆی ماوه بۆ درێژكراوه‌یه‌حكومه‌ت به حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر داده‌نرێت.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسای ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش كار به‌رێكه‌ر نه‌بوایه، به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌ر گرێبه‌ستێكی نێوان هه‌رێم و وڵاتانی بیانی بهێندرێته په‌رله‌مان.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ روسیا له كاتێكدایه هیچ به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نیه، به‌پێی زانیاریه‌كانی KNN سه‌رۆكی حكومه‌ت پێش سه‌ردانه‌كه‌ی هیچ زانیاریه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه به به‌رپرسانی حزبه پاشكۆكه‌ی نه‌داوه.
خوێندراوەتەوە261