کوردستان

پارێزگاری‌ سلێمانی‌: داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌م به‌شداری‌ ده‌نگدان بكه‌ن

پارێزگاری‌ سلێمانی‌: كۆبوونه‌وه‌ی‌ گروپی‌ چه‌كدار له‌نزیك ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌‌

پارێزگاری‌ سلێمانی‌: كۆبوونه‌وه‌ی‌ گروپی‌ چه‌كدار له‌نزیك ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌
پارێزگاری‌ سلێمانی‌: بردنه‌ ژوره‌وه‌ی‌ مۆبایل ‌و گرتنی‌ وێنه‌ی‌ كارتی‌ ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌
پارێزگاری‌ سلێمانی‌: هه‌ر كه‌س سه‌رپێچی‌ بكات ده‌درێته‌ دادگا



له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات به‌شداری‌ له‌ ده‌نگداندا بكه‌ن.

راشیگه‌یاند،  كۆبونه‌وه‌ی‌ گروپی‌ چه‌كداری‌ له‌نزیك ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان و بردنه‌ ژوره‌وه‌ی‌ مۆبایل ‌و گرتنی‌ وێنه‌ی‌ كارتی‌ ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك.

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ وتیشی‌، هه‌ركه‌س ‌و لایه‌نێك سه‌رپێچی‌ بڕیاره‌كانی‌ كۆمسیۆن و لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ئه‌منی‌ سلێمانی‌ بكات ڕوبه‌ڕوی‌ سزا ده‌بێته‌وه‌ ده‌درێته‌ دادگا. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە184