مامۆستایانی ئایینی ؛هه‌ر سوێندخواردنێكی به‌زۆر به‌تاڵه
سلێمانی؛ مامۆستایانی ئایینی زوڵم و سته‌م له‌ئه‌مه‌وییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردوه
مامۆستایانی ئایینی ؛هه‌ر سوێندخواردنێكی به‌زۆر به‌تاڵه
مامۆستایانی ئایینی؛ هه‌ڵبژاردن كارێكی پێویسته و ده‌بێت ده‌نگ به‌خه‌ڵكی باش بدرێت
مامۆستایانی ئایینی دوپاتیده‌كه‌نه‌وه هه‌موو سوێندخواردنێك له‌ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌دا به‌تاڵه‌و ناكه‌وێت. داواش له هێزه ئه‌منیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن ئازادانه‌و ئازایانه ده‌نگی خۆیان بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌شیاویان ده‌زانن. مامۆستایه‌كی ئایینیش ئاشكرای ده‌كات ئه‌مجۆره سوێندخواردنه ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه‌و له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردوه، كه‌ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكارانه‌ی سه‌پاند بوو خه‌ڵكیان سوێند ده‌دا تابه‌یعه‌تیان پێبدات.
له‌سه‌رو به‌ندی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك، پارتی‌و یه‌كێتیی ده‌كه‌ونه چاوسوركردنه‌وه له‌پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كان، تاوه‌كو ده‌نگ بده‌ن به لیست و كاندیده‌كانی ئه‌وان. له‌و پێناوه‌شدا وه‌كو هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكار په‌ناده‌به‌نه به‌ر سوێندخواردن و ته‌ڵاقخواردن به‌و هێزانه. له‌مێژوودا ده‌سه‌ڵاته سته‌مكار و ملهوڕه‌كان هه‌میشه په‌نایان بردوه‌ته به‌ر كاره نایاسایی و ڕێسا شه‌رعیه‌كانی ئایین. له‌مێژووی ئیسلامدا ریشه‌ی ئه‌م كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌وییه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكارانه‌یان سه‌پاندبوو، ژیانیان له‌خه‌ڵك تاڵكردبوو به‌زۆر و به‌هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سوێند خواردن وایان ده‌كرد له‌خه‌ڵك به‌یعه‌تیان پێبده‌ن، ئێستا له‌كوردستانیش، پارتی‌و یه‌كێتی هه‌مان مێژووی ناشیرین له‌سه‌رگه‌لی كورد دوباره ده‌كه‌نه‌وه. مامۆستایانی ئاینی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌رده‌سه‌ڵاتێك ئه‌و كاره‌بكات روخانی نزیكبوه‌ته‌وه‌و كه‌س ترسی نه‌بێت سوێندیش بخوات سوێنده‌كه‌ی ناكه‌وێت.
مامۆستایانی ئایینی ده‌ڵێن ده‌نگدان كارێكی پێویسته‌و ئه‌ركی سه‌رشانی خه‌ڵكه بچن بۆ ده‌نگدان. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان هه‌بێت له‌گۆڕانكارییه‌كاندا با ده‌نگبده‌ن‌و كه‌سێك هه‌ڵبژێرن، كه شایسته‌ی متمانه‌ی ئه‌وان بێت‌و كه‌سێكی ده‌ست پاك‌و داوێن پاك بێت، بارودۆخی 26ساڵی ڕابوردوش له‌به‌رچاوبگرن.
له‌ماوه‌ی 27 ساڵی رابوردو هه‌ڵبژاردن له‌دوای هه‌ڵبژاردن، ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتیی له‌كورتی داوه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دوچاری شكستێكی گه‌وره ببنه‌وه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی له‌سه‌دا په‌نجا زیاتری خاكی كوردستان‌و حوكمڕانی شكستخواردوویان، كه هه‌موو تاكێك له‌هه‌رێمی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات.
خوێندراوەتەوە127