به‌ڕێوه‌به‌ری هاتۆچۆی سلێمانی: ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندان ئازادان ده‌نگ به‌كێ و به‌چ لایه‌نێك ده‌ده‌ن
عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز: رێگه ناده‌ین كه‌س فشار له ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانمان بكات
عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز: رێگه ناده‌ین كه‌س فشار له ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانمان بكات
عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز: هه‌ر كه‌س فشار بكات له‌كارمه‌ندانمان لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌ته‌واوی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ده‌كات به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه ده‌نگی خۆیان بده‌ن به‌و كاندید و لیستانه‌ی خۆیان پێیان باشه، ده‌شڵێت، رێگه‌ناده‌ن هیچ فشارێك له‌هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێك بكرێت و هه‌موویان ده‌توانن به‌ئازادانه ده‌نگی خۆیان بده‌ن، هاكات رێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕانیش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت زانیاری سیستمی ده‌نگدان دزه پێبكات تابزانێت كێ ده‌نگ به‌كێ ده‌دات .
بانگه‌وازێك بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان له هاتوچۆوه بۆسه‌ر جه‌م كارمه‌ند‌و ئه‌فسه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پۆلیس، پۆلیسی فریاكه‌وتن و به‌رگری شارستانی و پاسه‌وانی مه‌ده‌نی‌و حكومی و حزبیه‌كان ... ئاسایش پێشمه‌رگه ... تكایه سبه‌ینێ زه‌ماوه‌نده سبه‌ی زه‌ماوه‌نده و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێڕن بڕۆن ویژدانتان ئاسوده‌بكه‌ن .. به‌ئازادی ده‌نگ بده‌ن بێ خه‌م بن ده‌ست بخه‌ن ژور سه‌رتان خۆتان‌و خوای خۆتان نه‌بێت كه‌س نازانێت‌و زاتی ئه‌وه‌ش ناكات بزانێت ده‌نگی تۆ بۆكێیه . بۆكێ بووه .
هه‌مو ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاچوچۆی سلێمانین ئه‌وتا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌تان دڵنیایتان پێده‌دات ئێوه ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن‌و ده‌نگی ئێوه بۆكێ ده‌بێت خۆتان سه‌رپشكن كه‌س ناتوانێت ده‌ست بههێنێته ڕێگه‌تان ...
ئێوه له‌سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان وه‌ك ئه‌م كارمه‌ندانی هاتووچۆ ده‌ڵێن ، ئه‌وگاڵته‌وه گه‌فه‌ی لێره و له‌وێ له‌گه‌ڵ تان ده‌كرێت‌و داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌سی تان لێده‌كرێت دوره له‌ڕاستیه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه ...
ئێوه‌بزانن ڕێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕان كه چاوساغ‌و رێنیشانده‌ره بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دڵنیاتانده‌كاته‌وه‌كه ئێوه ئازادن له ده‌نگدان .
هاوڵاتیان مامۆستایان كاسبكار‌و فه‌رمانبه‌رو خانه نشینان هه‌مو چین‌و توێژه‌كان شۆڕشگێڕانی وڵات پێشمه‌رگه دێرینه‌كان خه‌ڵكانی خه‌مخۆر و ئه‌م وڵاته ئیتر كاتژمێری چاوه‌ڕوانی كۆتای دێت‌و ئێوه ده‌توانن ببنه هه‌وینی ئارامی خۆشگوزه‌رانی ژیانێكی باش و شایسته‌ی ئێوه ده‌توانن به‌ده‌نگه‌كانتان نوێنه‌رایه‌تیه‌كی ڕاسته قینه هه‌ڵبژێرن بۆئه‌وه‌ی له‌به‌غداد شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانتان بكه‌ن خاك‌و ئاوی ئه‌م نیشتیمانه نه‌كه‌نه كارتی فشار‌و هه‌ر ڕۆژه‌و به‌جۆرێك هه‌ڕاج فرۆشی بكه‌ن وه‌رن خۆتان ببینه دادوه‌رو ئێوه بژارده‌كانی خۆتان له ناوسندوقی ده‌نگدان جیابكه‌وه كێ شیاوه كێ شایسته نیه..
خوێندراوەتەوە130