سلێمانی: كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریی به به‌شداریی هه‌زاران گۆڕانخواز به‌ڕێوه‌چوو
سلێمانی: گۆڕانخوازان شاریان نیللی پۆشكرد
سلێمانی: گۆڕانخوازان شاریان نیللی پۆشكرد
به به‌شداری رێكخه‌ری گشتیی و ئاماده‌بونی كاندیده‌كانی لیستی 142ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق, له‌مه‌كۆی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كه‌رنه‌ڤاڵی ئیراده‌و سه‌ركه‌وتن به به‌شداریی هه‌زاران گۆڕانخواز به‌ڕێوه‌چوو, گۆڕانخوازان سوربونی خۆیان له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا دووپاتكرده‌وه له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازیی و دامه‌زراوه‌كردنی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و سه‌رخستنی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سزادانی نیشتمان فرۆشان.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌دا عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتارێكی خوێنده‌وه‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه له رابردوودا پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێنی ساخته داوای ده‌نگدانیان له خه‌ڵك و یه‌كڕیزییان له‌لایه‌نه‌كان ده‌كرد, به‌ڵام دواتر له‌به‌غدا سه‌ركێشیان ده‌كردوه سازشیان به‌ده‌نگه‌كانی خه‌ڵكه‌وه ده‌كردو ته‌سلیم به پله‌و ئیمتیازات ده‌بوون بۆ خۆیان.
رێكخه‌ری گشتی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند, پارتی و یه‌كێتی كه گه‌له‌كه‌مانیان روبه‌ڕوی قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و دارایی كردوه, به‌بێ شه‌رمانه داوای ده‌نگی خه‌ڵك ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابێت, وتیشی, كاتی ئه‌وه هاتوه له‌م ده‌سه‌ڵاته بپرسینه‌وه.
هه‌ر له‌قسه‌كانیدا رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی, ئیتر به‌سه گه‌نده‌ڵیی و فریودانی خه‌ڵك و دوو ڕوویی و بادانه‌وه به‌لای عیراقدا, چونكه هه‌ر رۆژه‌ی به ئاوازێكی درۆزنانه خه‌ڵك فریو ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ستراتیژی نزیك و دوورمان له‌عیراقدا دیموكراسی بێت, كه هه‌موومان به‌شكۆ و دڵنیاییه‌وه تیایدا بژین.
هه‌ر له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌دا ژماره‌یه‌ك له كاندیدانی لیستی 142ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك و كاندیده‌كانی گۆڕان له‌لیستی نیشتمان ژماره 183 له‌كه‌ركوك و نه‌ینه‌واو دیاله به‌جه‌ماوه‌ر ناسێنران. دواتر ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندانی میللی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌یان به سرودو گۆرانی رازانده‌وه. شایی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێی گۆڕانخوازان تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
خوێندراوەتەوە246