هه‌رێم؛ 100 كه‌سایه‌تی دیار داواده‌كه‌ن هاوڵاتیان به‌گه‌رموگوڕی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
كه‌سایه‌تیه‌كان: ده‌نگ به‌و پاڵێوراو لیستانه بده‌ن كه له‌به‌ره‌ی گه‌ل و خه‌می خه‌ڵك بون
كه‌سایه‌تیه‌كان: ده‌نگ به‌و پاڵێوراو لیستانه بده‌ن كه له‌به‌ره‌ی گه‌ل و خه‌می خه‌ڵك بون
كه‌سایه‌تیه‌كان: ده‌نگ به‌و لایه‌نانه بده‌ن كه‌خاكفرۆش نه‌بوون
100 كه‌سایه‌تی دیاری هه‌رێمی كوردستان داواده‌كه‌ن هاوڵاتیان به‌گه‌رموگوڕی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12 ی ئه‌م مانگه بكه‌ن و ده‌نگ به‌و پاڵێوراو لیستانه بده‌ن كه له‌به‌ره‌ی گه‌ل و حه‌قبوون.
له‌راگه‌یاندراوێكدا 100 كه‌سایه‌تی دیار له‌بواره‌كانی سیاسه‌ت و رۆژنامه‌گه‌ری و هونه‌ری و پارێزه‌و مامۆستا و چالاكوانی مه‌ده‌نی و بواره جۆراوجۆره‌كانی تری كۆمه‌ڵگا داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌گه‌رموگوڕی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و ده‌نگ به‌و پاڵێوراو لیستانه بده‌ن كه له‌به‌ره‌ی گه‌ل و حه‌قبوون و یارمه‌تیده‌ری ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارو گه‌نده‌ڵ نه‌بوون.
دا‌واشیان لێده‌كه‌ن ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له‌ئاستی عێراقدا بوونه خاكفرۆش و خێر‌و بێری ناوچه‌كوردستانیه‌كانیان بۆ خۆیان برد.
هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا ئه‌و كه‌سایه‌تیانه داواده‌كه‌ن هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ده‌نگبده‌ن به‌وانه‌ی ده‌توانن كوردستانه وێرانه‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌و ژیان و موچه‌ی خه‌ڵك چاكبكه‌نه‌وه‌و سوپای بێگانه‌ی ده‌وروبه‌ر ده‌ربكه‌ن.
خوێندراوەتەوە289