به‌فه‌رمانی كه‌ریم سنجاری بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر و سلێمانی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه
زیاتر له هه‌زار میلاكی پێشمه‌رگه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر‌و سلێمانی ده‌خرێنه سه‌ر یه‌كه‌ی 70 و 80
زیاتر له هه‌زار میلاكی پێشمه‌رگه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر‌و سلێمانی ده‌خرێنه سه‌ر یه‌كه‌ی 70 و 80
به واژۆی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم به وه‌كاله‌ت، هه‌ردوو بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر و سلێمانی كه ژماره‌یان زیاتر له هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌بێت، هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و ده‌خرێنه‌وه سه‌ر هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتای یه‌كێتی و پارتی.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه نامه‌یه‌ك كه ده‌ست KNNكه‌وتوه و ناو و واژۆی كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری پێشمه‌رگه (به‌وه‌كاله‌ت) و به‌رواری 3ی ئه‌م مانگه‌ی له‌سه‌ره, تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی سلێمانی و هه‌ولێری هێزی پێشمه‌رگه و پاشان گواستنه‌وه‌ی میلاكه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی و یه‌كه‌ی 80ی پارتی..
لایخۆشیانه‌وه ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی سلێمانی به KNN یان راگه‌یاند، ژماره‌یان 600 پێشمه‌رگه‌یه و له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر میلاكی هێزه‌كانی حه‌فتا، ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه ئه‌و بنكه‌ی مه‌شقه ده‌گوزارێته‌وه بۆ ئه‌تروش و له ژێر چاودێری سوپای توركیادا ده‌بێت.
خوێندراوەتەوە933