کوردستان

هه‌واڵێكی گرنگ بۆ سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات - به‌ڵگه‌

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق كۆمه‌ڵێك رێنمایی نوێی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی ئه‌و كارئاسانیانه‌ی گیراونه‌ته‌ به‌ر بۆ ده‌نگدانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق له‌ تاراوگه‌، له‌ڕوی به‌ڵگه‌نامه‌ی متمانه‌پێكراو و شوێنی ده‌نگدان.

كه‌ریم ته‌میمی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند؛ بڕیاره‌ سبه‌ی  پێنجشه‌ممه‌ (10/5/2018) ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ (كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان...هتد) له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی تاراوگه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیتشه‌جێن... پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ سه‌ره‌كیانه‌ی پێویستن بۆ ده‌نگدان:
1. كارتی نیشتمانی (البطاقة الوطنية الموحدة - كه‌ تازه‌ بۆ خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه‌ و وێنه‌ی پێوه‌یه‌) .
2. پاسپۆرتی عێراقی (جواز سفر عراقي).
3. ناسنامه‌ی باری شارستانی (هوية االحوال المدنية)
4. ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی
5. ده‌فته‌ر نفوسی عێراقی بۆ ساڵی 1957 (به‌ مه‌رجێك وێنه‌یه‌كی له‌سه‌ربێت خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت)
6. كارتی ده‌نگدانی بایۆمه‌تری كه‌ وێنه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ربێت (بطاقة الناخب االلكترونية البايومترية)
7. مۆڵه‌تی شۆفێریی عێراقی (اجازة السوق العراقية) 

*(ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی سه‌ره‌وه‌ سه‌ره‌كین و هه‌ر ده‌بێت یه‌كێك یان دوان له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ت پێبێت) به‌ڵام بۆ پشتگیری زیاتر و راستاندنی ناسنامه‌ و راستی ده‌نگدانه‌كه‌ت؛ ده‌بێت یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌ له‌گه‌ڵ خۆتان ببه‌ن؛


یه‌كه‌م// به‌ڵگه‌نامه عێراقییه‌‌ پشتپێبه‌ستوه‌كان:
1. كارتی ده‌نگدانی بایۆمه‌تری كه‌ وێنه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌رنییه‌ (بطاقة الناخب االلكترونية البايومترية)
2. پسوڵه‌ی خۆراك (البطاقة التموينية)
3. كاتی نیشته‌جێبون (بطاقة السكن) كه‌ ته‌نها بۆ به‌خێوكه‌ری خێزان به‌كاردێت كه‌ ده‌نگه‌كه‌ی بدات.
4. فۆرمی تۆماری ئه‌له‌كترۆنی بۆ تۆماركردنی ده‌نگده‌رانی عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.


دووه‌م// به‌ڵگه‌نامه‌ بیانییه‌ پشتپێبه‌ستوه‌كان:
1. كاتی په‌نابه‌ران كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان (UNHCR)ه‌وه‌ ده‌رچوبێت.
2. به‌ڵگه‌نامه‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی یان مانگی سوری نێوده‌وڵه‌تی.
3. مۆڵه‌تی ئۆفێریی ئه‌و وڵاته‌ی لێی نیشته‌جێیت.
4. كارتی ئیقامه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌ی  لێی نیشته‌جێیت.
5. پاسپۆرتی تایبه‌تی ده‌نگده‌ر كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌رچوبێت كه‌ لێی نیشجه‌ێیت.
6. بڕوانامه‌ی له‌دایكبون كه‌ له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌كانی عێراقه‌وه‌ ده‌رچوبێت له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ست.
7. بڕوانامه‌ی ده‌رچون له‌ زانكۆی وڵاتێكی بیانی، به‌ مه‌رجێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه‌ راستێنرابێت.
8. به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌ناهه‌نده‌یی نیشتمانی بۆ عێراقیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات (كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ لێی نیشته‌جێیت).
9. كارتی ئیقامه‌ی سپی.


* واته‌ هیچ ده‌نگده‌رێك ناتوانێت ته‌نها به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ پشتپێبه‌ستوه‌كان ده‌نگ بدات ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و (7) به‌ڵگه‌نامه‌ سه‌ره‌كییه‌ی پێ نه‌بێت.



ناوی سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی جیهان:


بڕوانه‌ره‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بۆ به‌رچاوڕونی شێوازی ده‌نگدان و پرۆسه‌كه‌:


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1252