به‌ڕێوه‌به‌ری هاتۆچۆی سلێمانی: ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندان ئازادن ده‌نگ به‌كێ و به‌چ لایه‌نێك ده‌ده‌ن
عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز: رێگه ناده‌ین كه‌س فشار له ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانمان بكات
عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز: هه‌ر كه‌س فشار بكات له كارمه‌ندانمان لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتۆچۆ داوا له‌ته‌واوی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ده‌كات به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه ده‌نگی خۆیان بده‌ن به‌و كاندید‌و لیستانه‌ی خۆیان پێیان باشه، ده‌شڵێت: "رێگه ناده‌ن هیچ فشارێك له‌هیچ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێك بكرێت و هه‌موویان ده‌توانن به ئازادانه ده‌نگی خۆیان بده‌ن".
عه‌مید نه‌ریمان ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، هه‌ر به‌رپرسێكی هاتۆچۆ فشار له ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندان بكات ده‌نگ به لایه‌نێكی دیاریكراو بده‌ن ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە422