خورماتوو؛ له رۆژانی داهاتو‌ودا زیانلێكه‌وتوان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی قه‌ره‌بو‌وی زیانلێكه‌وتوانی خورماتو كۆبو‌ویه‌وه
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات، له چه‌ند رۆژی داهاتودا زیانلێكه‌وتوانی ر‌ووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له خورماتو قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه.
د. ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به KNNی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی خورماتوو كۆبۆته‌وه و له چه‌ند رۆژی داهاتودا قه‌ره‌بو‌وی زیانلێكه‌وتوان ده‌كرێته‌وه.
له ر‌ووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا كه یه‌كێتی و پارتی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی ترییان به‌جێهێشت و ته‌سلیمی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقیان كرد‌و، كوردێكی زۆر له‌و ناوچانه ر‌ووبه‌ڕ‌ووی هێرش و په‌لاماری ئه‌و هێزانه بو‌ویه‌وه و زیانێكی زۆری ماددی و مه‌عنه‌وییان به‌ركه‌وت.
خوێندراوەتەوە172