کوردستان

محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ریفراندۆم وه‌كو مار‌و په‌یژه‌ وابوو كوردی‌ له‌سه‌ره‌وه‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌

محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: وڵاتانی‌ دراوسێ خوازیار بو‌ون ریفراندۆم بكرێت 
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: نه‌وت ناتوانێت ئابوری‌ سه‌ربه‌خۆ دروستبكات
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: پشت به‌ستن به‌ نه‌وت جۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌ ‌و چاره‌سه‌ر نییه‌


محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌ دیدارێكی‌ تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ KNNی‌ راگه‌یاند: ریفراندۆم وه‌كو مار‌و په‌یژه‌ وابوو كوردی‌ له‌سه‌ره‌وه‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌‌و وڵاتانی‌ دراوسێ ته‌مانایان ده‌كرد ریفراندۆم بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دۆخه‌ به‌سه‌ر هه‌رێمدا بهێنن.

له‌باره‌ی‌ ئابوری‌ سه‌ربه‌خۆشه‌وه‌، وتی‌، نه‌وت ناتوانێت ئابوری‌ سه‌ربه‌خۆ دروست بكات، به‌ڵكو ده‌توانێت هاوكاری‌ كه‌رته‌كانی‌ دیكه‌ بێت ‌و ده‌بێت پێشتر ژێرخانی‌ ئابوری‌ له‌رێگه‌ی‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ كشتوكاڵ ‌و پیشه‌سازییه‌وه‌ بنیات بنرێت. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە260