یه‌كێتی فشاری توند ده‌خاته سه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش
فشار له‌سه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ده‌كرێت ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن و سزادان له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ده‌كرێت
به‌كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش وتراوه له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگ بده‌ن
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، فشار ده‌خاته سه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگ به لیسته‌كه‌ی نه‌ده‌ن ده‌رده‌كرێن.
به‌پێی نوسراوێك كه بۆ KNN نێردراوه، یه‌كێتی له ژێر فشاردا فۆڕمی به كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه پڕكرد‌ووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگ بده‌ن.
كارمه‌ندێكی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه له ترسی نانبڕین ئاماده نه‌بوو ناوی ئاشكرابكرێت، بهKNNی وت: پێیان وتین ئێوه سه‌ر به هێزه‌كانی 70ن و ده‌زانین ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌نگتان بۆ یه‌كێتی نه‌بێت ده‌رتان ده‌كه‌ین و كه‌سانی خۆبه‌خش له جێگه‌تان داده‌نێین.
كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش كارتی ده‌نگدانی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام كارتێكی دیكه‌یان پێدراوه‌و گوایه كارتی ده‌نگدانی تایبه‌ته.
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا 3 جار كۆبو‌ونه‌وه‌یان پێكراوه‌و فشاریان لێكراوه ده‌بێت هه‌موویان پێنجشه‌ممه بچنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه و ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن.
خوێندراوەتەوە158